كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆبونه‌وه‌

0
99

ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 13/11/2017 بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ئاستی‌ باڵا له‌ باره‌گای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ كۆبونه‌وه‌.
سه‌ره‌تای‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ باس له‌دواگۆڕانكارییه‌ سیاسیه‌كانی‌ هه‌رێم و عێراق كرا،و جه‌خت له‌وه‌كرایه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ قۆناغێكی‌ سه‌خت و دژواردا تێده‌په‌ڕێت به‌ره‌نجامی‌ سیاسه‌تی‌ هه‌ڵه‌ی‌ حوكمڕانانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.
هه‌ردوولا به‌ پێویستیان زانی‌ كه‌به‌رپرسیارانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه‌ بكرێت هاوڵاتیان گۆڕانكاری‌ ڕیشه‌یی‌ به‌دی‌ بكه‌ن و هێز و لایه‌نه‌سه‌ره‌كیه‌كان له‌سه‌ر حكومه‌تێكی‌ كاتی‌ پێك بێن كه‌ ئه‌ركی‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ گفتووگۆیه‌كی‌ سه‌ركه‌وتووبێ‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ ناوه‌ند و هه‌روه‌ها باشكردنی‌ گوزه‌رانی‌ هاوڵاتیان و دابین كردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران و ئاماده‌یی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنێكی‌ پاك و بێگه‌رد و دوور له‌ده‌ست تێوه‌ردانی‌ حیزبی‌.
له‌به‌شێكی‌ تری‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ باس له‌ سه‌ردانی‌ وه‌فدی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بۆ لای‌ لایه‌نه‌سیاسیه‌كان كراو له‌و ڕوه‌وه‌ بیر و ڕا ئاڵوگۆڕكرا.

پەیامێک جێبهێڵە

تکایە لێدوان لێرە بنووسەر
تکایە ناوت داخڵ بکە