ده‌ست هه‌بوونی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵ له‌ پلانی ته‌سلیم كردنی دووزخورماتو ره‌ت ده‌كرێته‌وه‌

0
100

له‌ هه‌واڵێكیدا سایتی چركه‌ له‌ زاری مه‌لا كرێكار كه‌ ئێستا له‌ نه‌رویج نیشته‌جێ یه‌ بلاوی كردۆته‌وه‌ كه‌ مامۆستا محه‌ممه‌د حه‌كیم ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ده‌ستی هه‌بوه‌ له‌ پلانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر و ته‌سلیم كردنی قه‌زای دووزخورماتوو.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی : محه‌ممه‌د حه‌كیم خه‌ڵكی دووزخورماتوه‌ ئه‌وه‌ی مه‌لا كرێكار وتویه‌تی: ناوبراو نزیكی له‌ ئێرانیه‌كان هه‌یه‌، شه‌وی خیانه‌ته‌كه‌ش ئاگای له‌ ته‌واوی پلانی دان به‌ده‌سته‌وه‌كه‌وه‌ هه‌بوه‌.
لێره‌وه‌ بۆ هه‌موولایه‌كی روونده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ جه‌نابی مامۆستا محمد حه‌كیم دوور و نزیك ئاگاداری پلانێكی له‌و شێوه‌یه‌ نه‌بووه‌ و هه‌وڵه‌كانی به‌رێزیان له‌نێو كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ساحه‌ی سیاسی بۆ داهاتووی كوردستانه‌.

پەیامێک جێبهێڵە

تکایە لێدوان لێرە بنووسەر
تکایە ناوت داخڵ بکە