ئه‌میری كۆمه‌ڵ به‌وه‌كاله‌ت و رێكخه‌ری گشتی گۆران

0
120

جارێكی تر داوای حكومه‌تی رزگاری نیشتیمانی ده‌كه‌نه‌وه‌

دوای ئەوەی ئەمڕۆ بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لەئاستی باڵا لە سلێمانی کۆبونەوە، راگەیەندراوێكی ھاوبەشیان بڵاوكردەوە و تێیدا ھاتووە: “ھەردوولا بە پێویستیان زانی کە بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم قۆناغە بکرێت، ھاووڵاتیان گۆڕانکاری ریشەیی بەدی بکەن و ھێز و لایەن ەسەرەکیەکان لەسەر حکومەتێکی کاتی پێك بێن کە ئەرکی سەرەکی ئەم حکومەتە بەڕێوەبردنی گفتووگۆیەکی سەرکەوتووبێ لەگەڵ حکومەتی ناوەند”.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژەیان بۆ ئەوەكردووە: “لە بەشێکی تری کۆبونەوەکە باس لە سەردانی وەفدی حکومەتی ھەرێم بۆ لای لایەنەسیاسیەکان کراو لەو روەوە بیرورا ئاڵوگۆڕکرا”.

شایانی باسه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵی ئیسلامی یه‌وه‌ به‌رێزان مامۆستا محمد حه‌كیم ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌وه‌كاله‌ت و رێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژو كارگێری ئه‌نجوومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ وله‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆرانه‌وه‌ به‌رێزان عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆران و جه‌لال جه‌وهه‌ر ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌راندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆران به‌شداربوون بوون.

پەیامێک جێبهێڵە

تکایە لێدوان لێرە بنووسەر
تکایە ناوت داخڵ بکە