مامۆستا عه‌لی‌ باپیر هه‌واڵی‌ ته‌ندروستیی‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ده‌پرسێت

0
105

مامۆستا عه‌لی باپیر هه‌واڵی ته‌ندروستیی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ‌ عه‌لی جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌پرسێت.
مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا كه‌ دوێنێ له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ له‌گه‌ڵ‌ ده‌رباز كۆسره‌ت عه‌لی، كوڕی جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سكرتێری گشتیی یه‌كێتی‌ ئه‌نجامی دا، له‌ هه‌واڵی ته‌ندروستیی و ورده‌كاریی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی‌ ناوبراوی پرسی و، هیوای‌ زوو چاكبوونه‌وه‌ی‌ بۆ خواست.

ڕۆژی شه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو به‌هۆی‌ تێكچوونی‌ باری‌ ته‌ندروستییه‌وه‌، كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ڕه‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ كراو نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ ئه‌نجامدرا، دواتر تیمی‌ ته‌ندروستییه‌كه‌ی‌ ڕایانگه‌یاند كه‌ ته‌ندروستیی ناوبراو جێگیره‌و، هێشتا بڕیاری‌ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر نه‌داوه‌.

پەیامێک جێبهێڵە

تکایە لێدوان لێرە بنووسەر
تکایە ناوت داخڵ بکە