لێپرسینه‌وه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌ری تۆری میدیایی كۆمه‌ڵ ده‌كرێـت..

0
111

ده‌زگای به‌دواداچوون و مه‌كته‌بی زانایانی كۆمه‌ڵ لێپرسینه‌وه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتی تۆری میدیایی كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر په‌خشكردن و میوانداریكردنی خه‌ڵكانێك كه‌له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئیعلامیی كۆمه‌ڵ یه‌كناگرێته‌وه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ ده‌زگای به‌دواداچوون به‌ كۆمه‌ڵنیوزی راگه‌یاند: بڕیاره‌ له‌ دانیشتنی داهاتووی ده‌زگای به‌دواداچوونی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بانگهێشتی به‌رێز به‌رێوه‌به‌ری گشتی تۆری مدیایی كۆمه‌ڵ بكرێت بۆ لێپرسینه‌وه‌ به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری مه‌كته‌بی زانایان له‌سه‌ر میوانداریكردن و په‌خشكردنی برگه‌و بابه‌تی ناشه‌رعی و كه‌ یه‌كانگیر نین له‌گه‌ل سیاسه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌ماوه‌ی رابردوو له‌كه‌ناڵی په‌یام په‌خشكراوه‌.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا دێت به‌ بریاری ئه‌نجوومه‌نی سیاسی و له‌سه‌ر راسپارده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی زانایان بێژه‌ره‌ كچه‌كانی كه‌ناڵی په‌یام له‌كاری بێژه‌ری دوورخرانه‌وه‌.

پەیامێک جێبهێڵە

تکایە لێدوان لێرە بنووسەر
تکایە ناوت داخڵ بکە