كۆمه‌ڵ و گۆران و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان بلاوكرده‌وه‌

0
114

ڕاگه‌یه‌ندراوێك بۆ ڕای‌ گشتی‌

بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ قه‌یران و شكست و كاره‌ساته‌كانی‌ سیاسی‌ و سه‌ربازی‌ له‌ كوردستان، پارێزگاری‌ له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانمان، ڕاستكردنه‌وه‌ی‌ ڕێڕه‌وی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌، دانانی‌ ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ئاسایی‌ كردنه‌وه‌ی‌ دۆخی‌ دووز و كه‌ركوك و خانه‌قین و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان، ئێمه‌ وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ و هاوپه‌یمانی‌ بۆ دیموكراسی‌ و دادپه‌روه‌ری‌ داوا ده‌كه‌ین:

1. قه‌واره‌ی‌ سیاسی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و یه‌كڕیزی‌ گه‌لی‌ كوردستان پارێزراوبێت، میلله‌ته‌كه‌مان ڕزگاركه‌ین له‌ مه‌ترسییه‌كانی‌ دووبه‌ره‌كی‌ و شه‌ڕی‌ ناوخۆ.

2. له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستان له‌ هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تێکی كاتی لە ڕێگای پارلەمانەوە بۆ به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی‌ ئه‌ركی‌ سه‌ره‌كی‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ مه‌له‌فی‌ گفتوگۆی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌گه‌ڵ حکومەتی فیدراڵی و ئاماده‌سازی‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنێكی‌ پاك و بێگه‌رد به‌ چاودێری‌ ڕێكخراوه‌ بیانییه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان، تەواوکردنی ڕەشنوسی دەستور بە جۆرێک سیستەمی پارلەمانی تێدا جێگیر بکرێت وئامادە بکرێت بۆ راپرسی، دانانی بەرنامەو پلان بۆ چاکردنی بژێوی‌ خه‌ڵك .

3. حكومه‌تی‌ عێراق مامه‌ڵه‌ی‌ له‌ ناوچه‌ جێ ناكۆكه‌كان به‌پێی‌ ده‌ستور بێ و كار بۆ ئاسایی‌ كردنه‌وه‌ی‌ بارودۆخی‌ ئه‌و ناوچانه‌ بكات و ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر جێگای‌ خۆیان.

4. دامه‌زراوه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ به‌پێی‌ یاسا بدرێته‌ دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان.

5. په‌رله‌مانی‌ كوردستان سه‌رچاوه‌ی‌ بڕیار و یاسادانان بێ و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ سیاسی‌ له‌سه‌روی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ نه‌بێ.

هاوپه‌یمانی‌ بۆ دیموكراسی‌ و دادپه‌روه‌ری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ كوردستان بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان

24/10/2017

پەیامێک جێبهێڵە

تکایە لێدوان لێرە بنووسەر
تکایە ناوت داخڵ بکە