ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ كۆبونه‌وه‌دایه

0
117

ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ ڕووداوه‌ و پێشهاته‌كانی‌ دوای‌ 16 ئۆكۆتۆبه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌دان.
كۆبونه‌وه‌كه‌ نائاساییه‌ و به‌سه‌رپه‌رشتی‌ مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تێیدا ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ به‌تیرو ته‌سه‌لی‌ قسه‌یان له‌باره‌ی‌ دۆخه‌كه‌وه‌ كردووه‌ و تائێستاش كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.
به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كان “كۆبونه‌وه‌كه‌ قسه‌ له‌باره‌ی‌ ڕووداو و پێشهاته‌كانی‌ دوای‌ 16 ئۆكۆتبه‌ر ده‌كات كه‌ بۆ كوردستان هاتووه‌ته‌ پێش و بڕیاری‌ پێویستیان له‌باره‌وه‌ ده‌درێت”.
پێشتر كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ هه‌ڵوێستی‌ خۆی‌ له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ ڕاگه‌یاندووه‌ و داوای‌ حكومه‌تی‌ ڕزگاری‌ نیشتمانی‌ ده‌كات وه‌كو ده‌رچه‌ی‌ ده‌ربازبوون له‌قه‌یرانه‌كان.

پەیامێک جێبهێڵە

تکایە لێدوان لێرە بنووسەر
تکایە ناوت داخڵ بکە