وێنه‌ی ڕێكه‌وتنی نێوان سه‌ركرده‌كانی پیشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی بڵاوده‌بێته‌وه‌

0
90

ئه‌بو ئالا وه‌لائی، فه‌رمانده‌ی باڵای حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی رۆژ نوری شاوه‌یس و ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ركرده‌ سه‌ربازیه‌كان و به‌ئاماده‌بوونی لیوا نه‌جم جبوری فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی نه‌ینه‌وا كۆبوونه‌ته‌وه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر ئاگربه‌ست و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا رێككه‌وتوون.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی باسی له‌وه‌شكردووه‌: له‌دانوستانه‌كانیاندا زیاتر جه‌ختیان له‌ سنوره‌كانی ساڵی 2003 ی نێوان هه‌رێم و موسڵ و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی خاڵه‌ سنوریه‌كانی هه‌رێم به‌ به‌غدا كۆردۆته‌وه‌.

پەیامێک جێبهێڵە

تکایە لێدوان لێرە بنووسەر
تکایە ناوت داخڵ بکە