سبه‌ى چى ده‌گوزه‌رێ ؟

0
110

به‌پێى رێككه‌وتنێكى نێوان هه‌رسێ فڕاكسیۆنى ( پارتى و یه‌كێتی و یه‌كگرتوو)، وابڕیاره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ى په‌ڕله‌مانى كوردستان ( 29ى تشرینى یه‌كه‌م )، مادده‌كانى یاسایى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم به‌سه‌ر هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاتى ( دادوه‌رى و حكومه‌ت و په‌ڕله‌مان) دابه‌شبكرێت، به‌ گوێره‌ى تایبه‌تمه‌ندى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌، تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سبه‌ى په‌ڕله‌مانى كوردستان داخراوده‌بێت، كاتژمێرى یه‌كه‌م خوێندنه‌وه‌ بۆ ڕه‌شنووسى پڕۆژه‌ یاساكه‌ده‌كرێت، پاش وه‌رگرتنى پشووه‌كى كورت، له‌ كاتژمێرى دووه‌م سه‌رجه‌م مادده‌كانى یاساكه‌ به‌ كۆى گشتى، ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سه‌ند ده‌كرێت.
به‌بێ ئاگادارى فراكسیۆنه‌كانى ترى په‌ڕله‌مان، هه‌رسێ لایه‌نى ( پارتى و یه‌كێتى و یه‌كگرتوو)، ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ رێككه‌وتوون و، واژووى پێویستیشیان بۆ پڕۆژه‌ یاساكه‌ كۆكردۆته‌وه‌.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاڕاده‌یه‌ك موفاجه‌ئه‌و سوپرایزى تێداده‌بێت، چونكه‌ ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم به‌ ته‌واوى كه‌مده‌كرێته‌وه‌و، ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ش سڕده‌كرێت، هه‌ربۆیه‌ش هه‌رسێ فراكسیۆنى ناوبراو له‌چه‌ند ڕۆژى رابردوو، كاره‌كه‌یان به‌ نهێنى ئه‌نجامداوه‌و، نایانهێشتووه‌ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌و، میدیا پێیبزانێت و، به‌شێكى زۆریش له‌ ئه‌ندامانى فراكسیۆنه‌كانى ناو په‌ڕله‌مان به‌ ته‌واوى ئاگادارى ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى نین، بۆئه‌وه‌ى نه‌كرێته‌ موزایه‌ده‌ى سیاسى.
ئه‌گه‌رى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وى بارزانیش به‌ ته‌واوى له‌ ئارادایه‌، ئه‌مه‌ ئه‌گه‌رێكى به‌هێزه‌…

پەیامێک جێبهێڵە

تکایە لێدوان لێرە بنووسەر
تکایە ناوت داخڵ بکە