كۆبوونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئاڵۆزیی‌ تێكه‌وت

0
175

په‌یامنێری په‌یام رایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك كه‌س چوونه‌ته‌ ناو په‌رله‌مانه‌وه‌و پشێوییان ناوه‌ته‌وه‌.
راشیگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان ماوه‌ی‌ سه‌عاتێك هه‌ڵپه‌سێردرا.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد: فراكسیۆنه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ و كۆمه‌ڵ و گۆڕان له‌ كۆبوونه‌وه‌دان.
په‌یامنێری په‌یام وتیشی‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆدا په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ پڕۆژه‌ یاسای دابه‌شكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم كرد.
په‌یامنێری په‌یام راشیگه‌یاند: فراكسیۆنی‌ گۆڕان دژی هه‌وڵه‌كانی‌ گفتوگۆكردنه‌ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه‌ له‌ دانیشتنی‌ ئه‌مڕۆدا، به‌وپێیه‌ی‌ به‌پێی په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مان، ده‌بێت خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ پرٍِۆژه‌یاسایه‌ك و گفتوگۆ له‌سه‌ر كردنی‌، له‌ دوو دانیشتنی‌ جیاوازدا بن.

پەیامێک جێبهێڵە

تکایە لێدوان لێرە بنووسەر
تکایە ناوت داخڵ بکە