له‌سه‌ر فه‌رمانی جه‌نابی ئه‌میر مامۆستا عه‌لی باپیر

0
132

فه‌یسه‌ل ئیبراهیم سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی فه‌سل كرا

ئه‌نجوومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بریاری فصل كردنی ( فه‌یسه‌ل ئیبراهیم عه‌زیز)سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌ ریزه‌كانی خۆی و نامه‌یه‌كیشی ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كردووه‌ كه‌ متمانه‌ی ئه‌ندامی یه‌تی لێ بسه‌نرێته‌وه‌..
بۆیه‌ بریارە رۆژی سێشەمه‌ ١١/٧ کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەنجام بدرێت و یەکێک لە بڕگەکانی ئەجێندای کۆبوونەوەکە لادانی (اقالة )ی سەرۆکی فراکسیۆنی خزمەت لە لیستی کۆمەڵ بێت لە ئەندامێتی ئەنجومەن بەهۆی به‌جێهێشتنی كوردستان .
شایانی باسه‌ مامۆستا فه‌یسه‌ل ماوه‌ی زیاتر له‌ ساڵێك و نیوه‌ كوردستانی جێهێشتووه‌ و مانگانه‌ش مووچه‌كه‌ی بۆ وه‌رده‌گیرێت.كۆمه‌ڵی ئیسلامیش بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئیحراجی نه‌بێت به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ئه‌م بریاره‌ی داوه‌..

 

پەیامێک جێبهێڵە

تکایە لێدوان لێرە بنووسەر
تکایە ناوت داخڵ بکە