سلێمانیی: ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی به‌شداریی پرسه‌ی مام جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌كات

سلێمانیی: ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی به‌شداریی پرسه‌ی مام جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌كات

ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 7/10/2017 له‌ شاری سلێمانیی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان به‌یاوه‌ریی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سیا

سلێمانی‌ .. ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كۆده‌بێته‌وە

ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 7/10/2017 له‌ شاری سلێمانیی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان به‌یاوه‌ریی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی‌و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان‌و به‌رپرسانی كۆمه‌ڵ له‌حكوومه‌ت، به‌شداریی كرد له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی پرسه‌ی مام جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق له‌ یاریگای سیروانی نوێ‌.

مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ره‌خۆشیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی گه‌یانده‌ بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌به‌رانبه‌ردا بنه‌ماڵه‌و به‌رپرسانی یه‌كێتی سوپاسی مامۆستا عه‌لی باپیرو كۆمه‌ڵی ئیسلامییان كرد، كه‌ به‌شداربوون له‌هێنانه‌وه‌و پرسه‌ی مام جه‌لال.

فۆتۆ:هێمن عه‌لی