ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی به‌خشیه‌ سكرتێری پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان

ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی به‌خشیه‌ سكرتێری پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان

له‌ باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سیاسی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی و سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی میو

نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق سه‌ردانی ئه‌میری كۆمه‌ڵ ده‌كات

له‌ باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سیاسی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی و سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی میوانداری فه‌خره‌دین قادر سكرتێری پێشووی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد.

دوای ده‌ست خۆشی و به‌رزنرخاندنی كاره‌كانی ڕابردووی فه‌خره‌دین قادر وه‌ك سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌میری كۆمه‌ڵ ڕایگه‌یاند” ئێمه‌ هه‌ركه‌سێكمان ناردبێت بۆ هه‌رپۆستێك بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك ناردوومانه‌ و ناوبراویش وه‌ك سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان توانیویه‌تی له‌ پێگه‌كه‌ی خۆیدا بێلایه‌نه‌ خزمه‌تی هه‌مووان بكات بۆ یه‌ ئێمه‌ شانازی پێوه‌ده‌كه‌ین.

له‌به‌رامبه‌ردا فه‌خره‌دین قادر سوپاسی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئه‌نجومه‌نی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی كرد بۆ میوانداری و ڕێزلێنانه‌كه‌یان و وتی” ئێوه‌ پشتیوان و هانده‌رم بوون و هه‌میشه‌ له‌پشتم وه‌ستاون ئه‌وه‌شی كردوومانه‌ ته‌نها ئه‌ركی سه‌رشانمان بووه‌ به‌جێمان گه‌یاندووه‌.

له‌كۆتای میواندارییه‌كه‌شدا مامۆستا عه‌لی باپیر خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی به‌خشیه‌ فه‌خره‌دین قادر سكرتێری پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ پشكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان.