نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق سه‌ردانی ئه‌میری كۆمه‌ڵ ده‌كات

نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق سه‌ردانی ئه‌میری كۆمه‌ڵ ده‌كات

مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ (یان كۆبیش) نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی ن

سلێمانی‌ .. ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كۆده‌بێته‌وە

مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ (یان كۆبیش) نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێڕاق.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس دوایین بارودۆخی سیاسیی كوردستان‌و عێڕاق به‌گشتیی كراو، ئه‌و بارگرژییه‌و باره‌ نائاساییه‌ نه‌خوازراوه‌ی ئێستای نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا تاوتوێ‌ كرا، كه‌ دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم هاتۆته‌ ئاراه‌وه‌و ڕێگای چاره‌سه‌رو ڕزگاربوون‌و وتوێژی بنیاتنه‌رانه‌ی نێوان هه‌رێم‌و ناوه‌ند به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌بوو.
هاوكات باس له‌هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرا كه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌یگرنه‌به‌رو، وه‌فدی میوان به‌پێویستی زانی لێدوانه‌ تونده‌كانی هه‌رێم‌و ناوه‌ند كۆتاییان پێ‌بێ‌‌و خه‌ڵكی هه‌رێم نه‌كه‌وێته‌ ناڕه‌حه‌تییه‌وه‌و، یان كۆبه‌یش ڕایگه‌یاند: نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پێشترو ئێستاش له‌به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لانی عێڕاق‌و هه‌رێم هه‌نگاوی ناوه‌.

له‌به‌رانبه‌ردا مامۆستا عه‌لی باپیر سوپاسی وه‌فدی میوانی كرد بۆ هه‌ر هه‌وڵ‌و هه‌ڵوێستێكیان كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتییاندایه‌و خوازیاری ئه‌وه‌ن هێمنیی‌و ئارامیی به‌رقه‌راربێ‌‌و كێشه‌كان كۆتاییان پێ‌بێ‌.
له‌كۆتاییدا نوێنه‌ری سكرتێری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سوپاسی مامۆستا عه‌لی باپیرو كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كردو ئاماژه‌ی به‌ ڕۆڵی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كرد له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و قه‌یرانه‌كان‌و هه‌وڵدان بۆ ئاشته‌وایی‌و یه‌كڕیزیی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان…