لەقەیرانەکاندا پەروەردە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە

لەقەیرانەکاندا پەروەردە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە

بەبۆنەی دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمیی قوتابخانەو زانکۆکانەوە، ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان ڕاگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی: بەناو

كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان دواین هه‌ڵوێستی له‌باره‌ی پرسی ریفراندۆمه‌وه‌ راگه‌یاند

بەبۆنەی دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمیی قوتابخانەو زانکۆکانەوە، ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان ڕاگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

بەناوی خوای گەورەو میھرەبان

قوتابیان و خوێندکارانی کوردستان

لایەنە پەیوەندیدارەکان

سڵاوی زانست و پەروەردە…

بەبۆنەی کردنەوەی دەرگای خوێندنگەو زانکۆکانەوە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨) پیرۆزبایی خۆمانتان ئاڕاستەدەکەین و ھیوای ساڵێکی پڕ سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

بەڕێزان، دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنی ئەمساڵ لەکاتێکدایە، وڵاتەکەمان بە بارێکی ناجێگری سیاسیی و ئابووری و کۆمەڵایەتییدا تێدەپەڕێت و قەیرانە جۆراوجۆرەکان تەنگیان بەھاونیشتیمانییان ھەڵچنیوەو پرۆسەی پەروەردەش زۆرترین زیانی پێگەیشتووە لەماوەی ساڵانی قەیراندا، لەپێناو بەسەربردنی ساڵێک بەبێ وازھێنانی ھەزاران قوتابی لەخوێندن و مۆڵەتی بێ موچەی ھەزاران مامۆستا، ئێمە ڕایدەگەیەنین:

١. پشتگیریی تەواوی مافە ڕەواکانی مامۆستایانین و خوازیارین بەزووترین کات سیستمی پاشەکەوتی موچەیان ھەڵبوەشێنرێتەوە، بەڵام داواکارین بۆ ئەمساڵ ڕێگەی جیاواز لە (بایکۆت)ی ھۆڵەکانی خوێندن ھەڵبژێرن بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییەکانیان و داھاتووی نەوەکانی وڵات لەبەرچاو بگرن.

٢. وێڕای ھەبوونی کێشەی پاشەکەوتی موچە، داواکارین لە وەزارەتی پەروەردە بەچڕی کار بکات بۆ چارەسەری گرفتە ھەنوکەییەکانی بواری پەروەردە لە (کەمیی بینا، سێ دەوامی، کەمیی مامۆستا، کەمیی کتێبی مەنھەج و باشکردنی بژێویی و ئاستی زانستیی مامۆستایان و…ھتد).

٣. داوامان لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ھەیە، ھەرچی زووترە بڕیاری وەرگرتنی پارە لەقوتابیانی بەشەناوخۆییەکان ھەڵبوەشێننەوەو باری سەرشانی خوێندکاران و خێزانەکانیان سوک بکەن، لەبەر ئەوەی ھاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو ژمارەیەکی زۆر لەقوتابیانی زانکۆ ناتوانن درێژە بەخوێندن بدەن بەھۆی کەمیی ئاستی ماددیانەوە.

٤. بانگھێشتی سەرجەم ڕێکخراو و گروپە خوێندکاری و مەدەنییەکان دەکەین بۆ کۆبوونەوەو ھەماھەنگی و بەڕێوەبردنی ھەڵمەتێک بۆ فشار خستنە سەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەپێناو چارەسەری کێشەکانی قوتابیان و خوێندکاران.

دووبارە پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم قوتابیان و خوێندکاران دەکەین و بەھیواین ساڵێکی پڕ سەرکەوتن.

ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان

مەکتەبی سکرتاریەت

02/10/2017