وه‌فدی‌ باڵای‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆبونه‌وه‌

ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 23-10-2017 له‌ باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ شاری سلێمانی وه‌فدی باڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر ئ

نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق سه‌ردانی ئه‌میری كۆمه‌ڵ ده‌كات
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان دواین هه‌ڵوێستی له‌باره‌ی پرسی ریفراندۆمه‌وه‌ راگه‌یاند
لەقەیرانەکاندا پەروەردە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە

ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 23-10-2017 له‌ باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ شاری سلێمانی وه‌فدی باڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر ئاستی باڵا كۆبونه‌وه‌.

وه‌فدی باڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌سه‌ر په‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵ و موحه‌مه‌د حه‌كیم و دلێر گه‌رمیانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و وه‌فدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌سه‌ر په‌رشتی عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری گشتی و عوسمان حاجی مه‌حمود و جه‌لال جه‌وهه‌ر ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.

كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌تبوو‌ به‌ پرۆژه‌ی‌ هاوبه‌شی‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ هێز و لایه‌نه‌كان و جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌ركه‌كانی‌ ئه‌م قۆناغه‌ و پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ ڕزگاریی‌ نیشتیمانی‌ و ڕزگاركردنی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌م بارودۆخه‌ دژواره‌ی‌ تێیكه‌وتووه‌.

محه‌مه‌د حه‌كیم كارگێڕی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ رایگه‌یاند: كۆبونه‌وه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی‌ په‌رۆشیمانه‌ بۆ رزگاركردنی‌ هه‌رێم له‌و دۆخه‌ی‌ كه‌ تێیكه‌وتوه‌ كه‌ له‌ سایه‌ی‌ ئه‌ندازیارانی‌ ریفراندۆم نیوه‌ی‌ خاكی‌ هه‌رێمیان له‌ده‌ستدا.